ئیسویچ تاون خۆى گەیاندە پریمەرلیگى داهاتوو

وەرزش
17:13 - 2024-05-04

دوای سەرکەوتنى لیستەر سیتى ، یانەى ئیسویچ تاونیش خۆى گەیاندە رکابەرییە بەهێزەکانى وەرزى داهاتووى پریمەرلیگ .
لەدواین هەفتەى خولى پلەیەکى یانەکانى ئینگلتەرا ، یانەى ئیسویچ تاون بردنەوەیەکى مێژوویی تۆمارکرد و شان بەشانى لیستەر سیتى خۆى گەیاندە یارییەکانى وەرزى داهاتووى پریمەرلیگ ، لەو یارییەدا ئیسویچ تاون بە دوو گۆڵى بێ وەڵام لە یانەى هێدرسفێلد تاونى بردەوەو بە کۆکردنەوەى 96 خاڵ و بە بەبەدەستهێنانى پلەى دووەمى ریزبەندى خولى پلەیەکى ئینگلتەرا  بلیتى یارییەکانى وەرزى داهاتووى پریمەرلیگى مسۆگەرکرد.
جێى ئاماژە بۆکردنە عەلى حەمادى عیراقی لە ریزەکانى یانەى ئیسویچ تاون یارى دەکات .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP