یانەى بایرن میونشینى ئەڵمانى بێ بەش دەبێت لە تواناکانى
یەکێک لە یاریزانە کاریگەرەکانى و بە دوای جێگرەوەیدا دەگەڕیت بۆ یارى گەڕانەوەى
خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا بەرامبەر بە یانەى ریاڵ مەدرید لە قۆناغى پێش
کۆتایی کە بڕیارە چوارشەممەى داهاتوو لەسەر یاریگاى ( سانتیاگۆ بێرنابیۆ ) ئەنجام
بدرێت .
یانەى بایرن میونشینى ئەڵمانى بە شێوەیەکى ڕەسمى پێکانى
( رەفایڵ گیریرۆ) ى یاریزانى هێڵى بەرگرى تیپەکەى راگەیاند و ئاماژەى بۆ ئەوەکرد
لە یارى نێوان یانەکە و شتوتگارت دووچارى پێکان هاتوەو ناتوانێت بەشدارى یارییەکەى
بەرامبەر بە یانەى ریاڵ مەدرید بکات .
جێى ئاماژە بۆکردنە گیریرۆ لە هێڵى بەگرى یارى دەکات و
وەرزى پێشوو بە شێوەى خۆڕایی رویکردە ریزەکانى یانە بافارییەکە و لەم وەزەدا 3 گۆڵى تۆمارکردوە .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP