ئەستێرەیەکى یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى ، یانەکانى خولى
سعوودى بێهیوا دەکات و نزیکە لەوەى گرێبەستەکەى نوێبکاتەوە .
رۆژنامەى (مارکا) ى ئیسپانى لە ژمارەى ئەمرۆیدا ئەوەى
بڵاوکردۆتەوە ، فێرلاند مێندى یاریزانى هێڵى بەرگرى یانەى شاهانە زۆر نزیکە لەوەى
بۆندەکەى لەگەڵ یانە مەدریدیەکە نوێبکاتەوە ، مێندى لە ماوەکانى پێشوو بۆندى چەند
یانەیەکى سعودی پێ گەشت بە تایبەت دوای بەرزبونەوەى ئاستى لە یارییەکانى لالیگا و
چامپیۆنزلیگ ، بەڵام یاریزانەکە ویستى ئەوەى هەیە کاروانى وەرزشى لە یانەى ریاڵ مەدرید
بەردەوامى پێ بدات بۆیە وەڵامى هیچ یەکێک لەو داواکارییانەى نەدایەوە .
مارکا باسى
لەوەش کردوە مێندى چاودێری دەکرێت لە لایەن یانەکانى ( مانچێستەر سیتى و بایرن
میونشین) ەوە ، ئەویش بەهۆى ئەوەى لە ئێستادا ئاستێکى بەرز پێشکەش دەکات و یانەى
ریاڵ مەدریدى پەشیمان کردۆتەوە لەوەى بیفرۆشن یانەى بۆندێکى ئاڵوگۆڕى پێبکەن ،
ئێستا ئیدارەى شاهانە و لەسەرووى هەمویانەوە چەنچیلۆتى پێى وایە مێندى یەکێکە لە
باشترین بەرگریکارەکانى باڵەکان و پێویستە لە بێرنابیۆ بمێنێتەوە .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP