یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی پاش
ڕۆیشتنی کیلیان مباپێ لەکۆتایی ئەم وەرزەدا , ئامانجی ئەوەیە چەند ئەستێرەیەکی
گەورەی جیھانی بگوازێتەوە و پێکھاتەی تیپەکەی بێ کەموکوڕی و تۆکمەتر بکات,
لەنوێترین ھەواڵیشدا سەرچاوەی لۆپاریسیانی فەرەنسی بڵاویکردۆتەوە , ناسڕ خلێفی
سەرۆکی یانە پاریسیەکە ماوەیەکی زۆرە خواستی خستۆتە سەر تواناکانی بێرناردۆ سێلڤای
پورتوگالی و ھێرشبەری یانەی مانچێستەر سیتی , ئەمەش سەرەرای ئەوەی ماوەیەکی زۆرە
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی خواستی لەسەر یاریزانی ناوبراو ھەیە , بەڵام پاریسیەکان
ئامانجیانە بەزەبری سامان و بەئامادەکردنی زیاتر لە 60 ملیۆن یۆرۆ و پێشکەشکردنی ,
دەیانەوێت ھەرچۆنێک بێت بێرناردۆ بگوازنەوە یاریگای ئیتیحاد و خزمەتی باڵی ڕاستی
پێکھاتەکەی پێ بکات
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP