ڕوودەکەینە ھەواڵی گواستنەوەی
یاریزانان و لەنوێترین دەنگووباسدا , یانەی چێڵسی لەندەنی تیشک و سەرنجی خۆی
خستۆتە سەر تواناکانی ڤیکتۆر ئۆسیمینی نەیجیری و ئەستێرەی ھێڵی پێشەوەی یانەی
ناپۆلی ئیتاڵی , بۆ وەرگرتنی رەزامەندی ھێرشبەرەکە و دەستپێکردنی ڕێکارەکانی
گواستنەوە , دەستەیەک لە ئەندامانی کارگێڕی بلوز بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوتوون و دەیانەوێت
ڕاستەوخۆ بۆندی پێشکەش بکەن , لەو بارەیەوە ڕۆژتامەی دەیلی مەیلی بەریتانی
بڵاویکردۆتەوە : تۆد پۆڵی سەرۆکی یانەی چێڵسی سەرسامە بە تواکانی ئۆسیمین و
بەدەستەی کارگێڕی یانە لەندەنیەکەی ڕاگەیاندووە کە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی
ناپۆلی بکەن و ھەموو ھەوڵێک بدەن تاکوو ئەستێرە نەیجیریەکە لە یاریگای دێیگۆ
ئارماندۆ مارادۆناوە بگوازنەوە بۆ خاکی ستامفۆرد بریچ
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP