موحسین مه‌نسوری یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك كۆماری ئێران
بۆ كاروباری جێبه‌جێكردن، له‌مڕۆوه ده‌وامی رەسمی له‌دام و ده‌زگاكان راده‌گیرێت
و مه‌راسیمی به‌خاكسپاردن و پرسه‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسی و یاوه‌ره‌كانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وتیشی ڕێوڕه‌سمی پرسه‌ی "شه‌هیدانی خزمه‌ت"
ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆمار، حسێن ئه‌میر عه‌بدوللاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه، ئه‌ندامانی
دیكه‌ی وەفدی یاوەری له‌شاره‌كانی ته‌برێز، تاران، قـــوم، بیرجاند، مه‌شهه‌د بەڕێوەدەچێت.
ڕوونیشكرده‌وه، دوای پێكهێنانی لیژنه‌ی پرسه، بڕیاردرا
كه سبه‌ینێ له‌تاران ئه‌م ڕێوڕه‌سمانه به‌ڕێوه‌بچێت و لەدرەنگانی شەویشدا
بگوازرێنه‌وه بۆ هۆڵی نوێژی ئیمام خومه‌ینی له‌پایته‌خت بۆ ماڵـئاواییكردنیان،
پاشان به‌ره‌به‌یانی رۆژی دواتر ده‌گوازرێنه‌وه بۆ پارێزگای خوراسانی باشوور بۆ
پرسه‌كه‌یان، له‌وێشه‌وه بۆ شاری مه‌شهه‌د، شه‌وی هه‌ینی له‌ته‌نیشت ئیمام ڕه‌زا
به‌خاك ده‌سپێردرێن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP