ووڵاتانى میواندار یۆرۆ بەدەستى خاڵییەوە دەردەچن

وەرزش
13:54 - 2024-06-11

ووڵاتانى میواندار یۆرۆ بەدەستى خاڵییەوە دەردەچن
ئاکۆ بیبانى
ئەڵمانیا میواندارى رکابەرییەکانى یۆرۆى 2024 دەکات و چاوى لەوەیە بۆجارێکى دیکە تاجى پادشاییەتى لەسەر بکرێت و لەنێو خاک و لەبەردەم هاندەرانیدا وەک پاڵەوان خۆى نمایش بکاتەوە ، زۆرجار ئەو وڵاتانەى کە میوانداری یارییەکانی یۆرۆیان کردوە سەربارى ئەوەى هەموو بابەت و ئامرازەکان لەبەرژوەندییان بووە بەڵام بەدەستى خاڵییەوە دەرچوون و تەنها قەرەباڵخى و سوودى داراییان وەرگرتوە و کەمتر بوونەتە پاڵەوان ، هەمیشە تیپی خاوەن یاریگا پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە زۆرترین سوود وەردەگرێت ، بەو پێیەی جەماوەرەکەی زیاتر لە ٣ هێندەی جەماوەری تیپەکانى دیکە زیاترە ،  ئەمەش هۆکارێکی نەرێنییە بۆ ڕکابەرانی ئەم جۆرە پاڵەوانێتییە.
پێش  جامی نەتەوەکانی ئەوروپا 2024  لە ئەڵمانیا، ئاماژە بەوە کراوە کە هەڵبژاردەی خاوەن یاریگا لە پاڵەوانێتییەکەدا لە ڕووی مێژوەوە هیچ سودمەند نابێت، بە پێچەوانەی ئەوەی کە واقیع و ژمارەکان نیشانی دەدەن، لە ڕووی قەرەباڵغی و یاریگا و هۆکارە مرۆییەکانیشەوە، تەنانەت ناوبژیوانان لەوانەیە لە هەندێک یاریدا کاریگەرییان لەسەر بێت بەهۆی جەماوەرەوە.
بەڵام لە پاڵەوانێتی یۆرۆ کە بە شێوەیەکی مێژوویی لە ساڵی ١٩٦٠ دەستی پێکردووە ١٦ جار رکابەریی لەسەر کراوە، تیپی خاوەن یاریگا تەنها ٤ جار پاڵەوانێتییەکەی بردۆتەوە ئەمە لەکاتێکدا هەڵبژاردەکانى میوان ١٢ جار تاجی پادشایەتیان لەسەر دانراوە ، کە ٣ هێندەی زیاترە.

چیرۆکی ئەمڕۆ لەسەر پاڵەوانێتی یۆرۆی ٢٠٠٤ دەبێت، باس لە پورتوگال دەکەین کە بەدەست کۆمەڵگەی میواندارەوە دەناڵێنێت، ئەوکاتەى  یۆنان کە موعجیزەی دروستکرد.



هەڵبژاردەى پرتوگال لە یۆرۆی ٢٠٠٤دا بەهۆی نەفرەتی یۆنانەوە لەسەر خاکی خۆی و لەنێو هاندەرانیدا تووشی بوو
پێش هەموو شتێک دەبێت ئاماژە بەوە بکەین کە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) ئەم چاپەی پاڵەوانێتی ئەوروپا بە باشترینی مێژوو دەزانێت، ئەمەش بەهۆی زۆرێک لە سوپرایزەکانەوە.
تیپە گەورەکانی وەک ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و ئیسپانیا لە قۆناغی یەکەمدا لە یۆرۆی ٢٠٠٤ دوورخرانەوە.
برینەکانی پورتوگال زیاتر بوون شۆک بوون،  یۆنان لە یاری کۆتایی یۆرۆی ٢٠٠٤، بە ئەنجامی گۆڵێکى بێ وەڵام  لە یارییەکەدا بردنەوەیان بەدەستهێنا و  کریستیانۆ گریا دوای لەدەستدانی نازناوەکە لەسەر خاکی خۆیان  و لە نێو هاندەرانی وڵاتەکەدا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP