بارسا بە دوای نێچیرەکەى ریاڵ مەدریدەوەیە

وەرزش
14:25 - 2024-06-11


یانەى بارسیلۆنا یەکەم هەنگاوى نا بۆ واژۆکردنى گرێبەستی یەکێک  لەبەرگریکارە بەتواناکانى جیهان کە ریاڵ مەدرید خواستى زۆرى لەسەرێتى تاکو بۆندى لەگەڵ واژۆبکات .
ئیدارەی یانە کەتەلۆنیەکە  یەکەم ئۆفەری خۆی پێشکەش کرد بۆ بەدەستهێنانی یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی هێڵی بەرگری، لە میرکاتۆی هاوینەدا، کە ئەویش جێرمی فریمپۆنگی هۆڵەندى و بەرگریکاری ڕاستی یانەى بایەر لیفەرکوزنە، کە تا هاوینی ٢٠٢٨ گرێبەستی لەگەڵ یانە ئەڵمانیەکە هەیە ، بەهاى ئەو بەرگریکارە 50 ملیۆن یۆرۆیە ، لە ئێستادا بارسا ئۆفەرێکى کەمى خستۆتە بەردەم جێرمی فریمپۆنگ بەڵام یاریزانەکە دەیەوێت دوای کۆتایی هاتنى یارییەکانى یۆرۆی 2024 بڕیار لەسەر داهاتووى بدات ، بەگوێرەی ڕۆژنامەی " سپۆرت "ی ئیسپانی، هانز فلیک ڕاهێنەری نوێی یانەی بارسا داوای لە ئیدارەی بلاوگرانا کردووە فریمپۆنگ لەم هاوینەدا بگوازنەوە ، بەپێى سەرچاوە هەواڵییەکان ریاڵ مەدرید خواستێکى زۆرى لەسەر ئەو یاریزانەیە تاکو بیکات بە جێگرەوەى کارفاحاڵ .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP