ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێشنیازێکی لەبارەی ئاگربەستی غەززە پەسەندکرد

جیهان
15:29 - 2024-06-11

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی پێشنیازەکەی ئەمریکای لەبارەی ئاگربەستی غەززەوە پەسەند کرد .
پێشنیازەکەی ئەمریکا داوای راگرتنی شەڕ لە کەرتی غەززە دەکات و نوێنەری ئەمریکا لە ئەنجوومەنەکە رایگەیاند " دەنگمان بۆ بەرژەوەندیی ئاشتییە".
لەکۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا 14 وڵات دەنگیان بە پێشنیازەکەی ئەمریکا بۆ ئاگربەست دا.
سەبارەت بەو بڕیارەی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە غەززە دەرکرا، حەماس ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "بەخۆشحاڵییەوە پێشوازی لە ماددەکانی نێو بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی دەکەن کە ئاگربەستی درێژخایەن لە غەززە، کشانەوەی تەواوەتی ئیسرائیل لە غەززە، ئاڵوگۆڕی دیل، سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی کەرتی غەززە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان لەخۆ دەگرێت".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە حەماس ئامادەی هاوکارییە لەگەڵ نێوەندگیرەکان بۆ چوونە ناو دانووستانێکی ناڕاستەوخۆ سەبارەت بە جێبەجێکردنی ئەو بنەمایانەی کە گونجاون لەگەڵ داواکارییەکانی گەڵی فەڵەستیندا.

پێشنیازی ئاگربەست لە 31ی ئایاردا لەلایەن جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکاوە راگەیەندرابوو، پێشنیازەکە داوا لە ئیسرائیل و حەماس دەکات دەستبەجێ و بەبێ مەرج ئاگربەست پەسەند بکەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP