بانكی ڕافیدەین پێدانی قەرز بۆ كڕینی یەكەی نیشتەجێبون لە ژمارەیەك پارێزگا ڕادەگەیەنێت

ئابوری
11:53 - 2024-06-14

بانكی ڕافیدەین پێدانی قەرز بە هاوڵاتیان و فەرمانبەران و خانەنشینان بۆ كڕینی یەكەی نیشتەجێبون لە ژمارەیەك كۆمەڵگەی وەبەرهێنان لە پارێزگاكان ڕاگەیاند.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكی ڕافیدەین لە بەیاننامەیەكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، بە ئامانجی بەشداریكردن لە كەمكردنەوەی قەیرانی نیشتەجێبون و بوژاندنەوەی ئابوری نیشتمانی و پاڵپشتیكردنی پڕۆژەكانی وەبەرهێنانی نیشتەجێبون، بانكی ڕافیدەین پێدانی قەرز بە هاوڵاتیان و فەرمانبەران و خانەنشینان بۆ كڕینی یەكەكانی نیشتەجێبون لە ژمارەیەك كۆمەڵگەی وەبەرهێنان لە پارێزگاكان ڕادەگەیەنێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، لە نێو ئەو پڕۆژانەدا، كۆمەڵگای نیشتەجێبونی سەفا لە بەسرە، و كۆمەڵگەی نیشتەجێبونی غەدیر 2 لە نەجەفی ئەشرەف، و كۆمەڵگای مەكی لە دیالە.
په‌یوه‌ست به‌ به‌غداش له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه‌، "كۆمەڵگەی نیشتەجێبونی دیكە لە بەغدا و پارێزگاكان دەخرێنە دەستپێشخەرییەكی قەرزدان بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت یەكەی نیشتەجێبون لە كۆمەڵگەی وەبەرهێنان بكڕن".


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP