مانگی رابردوو عیراق بە بەهای 41 ملیۆن دۆلار نیسکی لە تورکیا هاوردە کردووە

ئابوری
12:03 - 2024-06-27

سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمەڵەی هەناردەی دانەوێڵەو پاقلەمەنییەکان و بەرهەمەکانی دەریای ناوەڕاست ئاشکرایکرد، نیسکی سووری تورکی زۆترین بابەتی دانەوێڵەیە کە هەناردەی عێراق دەکرێت.
فیسیل میمیش، سەرۆکی کۆمەڵەکە ئاشکرایکرد: تەنیا لە مانگی ئایاری رابردوودا، بە بەهای 181 ملیۆن دۆلار بەرهەمەکانی ئاردو پاقلەمەنییەکانیان هەناردەی عێراق کردووە، لەناویشیاندا، نیسکی سوور زۆترین ماددە بووە لەو مانگە هەناردەی عێراق کراوە.
روونیکردووەتەوە: بەراورد بە ساڵی رابردوو، بە رێژەی 22% هەناردەی ئەو بەرهەمانە زیادیکردووە.
دەشڵێت: بە بەهای 50 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار بابەت و بەرهەمەکانی پاقلەمەنییەکانیان هەناردەی عێراق کردووە، لەو بڕەش نیسک بە بەهای زیاتر لە 41 ملیۆن دۆلار بووە، هاوکات بە بەهای نزیکەی 33 ملیۆن دۆلار بابەتەکانی هەویریان هەناردەی ئەو وڵاتە کردووە.
سەبارەت بە بەرهەمەکانی ئاردیش لەو مانگەدا، بە بەهای زیاتر لە 27 ملیۆن دۆلار هەناردەیان هەبووە.
سەرۆکی کۆمەڵەکە دەڵێت: لە مانگی ئایاردا بەرهەمەکانیان بۆ 143 وڵاتی جیهان هەناردە کردووە، بەڵام زۆرترینی بۆ بازاڕەکانی عێراق، ئێران و سووریا بووە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP