لیۆنێل مێسی بەشدارى لە ئۆڵۆمپیادى 2024 ناکات

وەرزش
16:04 - 2024-07-03

ناوى لیۆنێل مێسی تەمەن 37 ساڵان و ئەستێرە و ئەفسانەى هەڵبژاردەى ئەرژەنتین، لە لیستى کۆتایی ناوى یاریزانەکانى هەڵبژاردەى ئۆڵۆمپی وڵاتەکەیدا نییە بۆ ئۆلۆمپیادى 2024ـى پاریس، خافیێر ماسکیرانۆ بەرێوەبەرى هونەرى هەڵبژاردەى ئۆڵۆمپی ئەرژەنتین، بانگهێشتى یاریزانەکەى نەکردوە و ناوى نەکردۆتەوە لیستەکەوە، بەهۆى ئەو پێکانانەى دووچارى یاریزانەکە هاتوە لە پاڵەوانێتى کۆپا ئەمریکاى 2024، لیۆنێل مێسی لە ئۆڵۆمپیادى ساڵى 2008ـى پەکین، توانى میدالیاى ئاڵتوونى بەدەست بهێنێت، کە تەنها بەشداریکردنى بوو لە ئۆڵۆمپیاددا.
هەڵبژاردەى ئۆڵۆمپی ئەرژەنتین بەر لە دەستپێکردنى ئۆڵۆمپیادى 2024 پاریس، چەند یاریەکى دۆستانە لەگەڵ هەڵبژاردەکانى، مەغریب و ئۆکرانیا و عێراق ئەنجام دەدات.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP