بەرپرسانى
یانەى ئیتیحادى سعوودى، پاش دورخستنەوەى مارسێلۆ گالاردۆى ئەرژەنتینى لە ئەرکى
راهێنەرایتیکردنى یانەکەیان، هەرزوو هەوڵەکانیان بۆ دەستنیشانکردنى راهێنەرێک
دەستپێکرد و ستیڤانۆ پیۆلى ئیتاڵیان وەک راهێنەرى نوێی یانەکەیان دیاریی کرد،
بۆندەکەى پیۆلى تەمەن 58 ساڵان لەگەڵ یانە سعوودیەکە بۆ ماوەى 3 ساڵ دەبێت و
ئامانجیانە لەگەڵ راهێنەرە ئیتاڵیەکە، سەردەمێکى نوێ لە یانەکەیان دەست پێ بکەن و
بتوانن لە وەرزى نوێدا، دەست بخەنە سەر زۆرترین نازناو و بیگەڕێننەوە مۆزەخانەى
وڵاتەکەیان.
ستیڤانۆ
پیۆلى لە رابردوودا ئەرکى راهێنەرایتیکردنى چەندین یانەى ئیتاڵى لە ئەستۆ گرتوە،
کە دیارترینیان یانەکانى ئەى سی میلان، ئینتەر میلان و لازیۆیە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP