کۆڵنەدان و تواناى جەستەى هەڵبژاردەکانى چوار گۆشە دیاریدەکەن

وەرزش
15:44 - 2024-07-06

کۆڵنەدان و تواناى جەستەى هەڵبژاردەکانى چوار گۆشە دیاریدەکەن
ئاکۆ بیبانى

ووردە ووردە گیانفیداکانى یارى کۆتایی یۆرۆى 2024 دەردەکەون ، ساتى ماڵئاوایکردنى بەشێک لە هەلبژاردە گەورەکانە، ماندوێتى و شەکەتى بەهەڵبژاردەکانەوە دیارە ، سێ شێرەکە تاکو ئەم ساتە نەیتوانیوە نازنازى یۆرۆ بباتەوەو پێى بگات ، پێکهاتەیەکى زێرین و پڕ لە ئەستێرە نمایندەى ئینگلتەرا دەکەن و درک بەو قەرزە مێژووییە دەکەن کەلەسەریانە و پێویستە بەرامبەر بە وڵاتەکەیان بیدەنەوە، کاتى ئەوەیە ئینگلیزەکان دڵخۆش بن و دوای ساڵى 1966 بۆیەکەمجار نازناوێکى گەورەو جیهانى ببەنە مۆزەخانە بێ نازەکەیان ، کارەکەیان ئاسان نیە و رێگاکەیان گوڵڕێژ نەکراوە ، سویسرا بەربەستێکى کۆنکرێتى و تیپێکى رێکخراوەو گروپێکى سەرکێشن ، بە ئاسانى ئاڵاى سپى هەڵناکان ، ئەوان بە سانایی نەگەشتوون بەم قۆناغە تاکو بە ئاسانى کۆڵبدەن ، لە کۆمەڵەکەى خۆیان شەڕیان کرد و بە تواناو هێزى خۆیان پەڕینەوە قۆناغى شانزە، لەوێشدا ئەوەى زەحمەت و نەکردە بوو گرانیت شاکا و ئاکانچى و هاوڕێکانیان کردیان ، ئیتاڵیاى زلهێزو پاڵەوانى یۆرۆى رابردوویان گۆشەگیرکردو رێگاى فرۆکەخانەى بەرلینیان پێشاندان و ئازۆرییەکانیش جەنتاکانیان پێچایەوە ، ئێستا ... کاتی دەسشکانەوەیەکى نوێیە ، شەڕکەرەکانیش ئینگلیز و سویسرایە و پیویستە تیپێکیان کلیلى باڵەخانەکەیان لە ئەڵمانیا رادەستبکاتەوە ، سویسرا تیمێکى تۆکمەن ، هێرش دەبەن و گۆڵدەکەن پاشان بەزەحمەت کلیلى هەژاندنى تۆڕى گۆڵەکەیان دەدۆزرێتەوە ، ئینگلتەرا بێهیوای نازانێت ، لە قۆناغى شانزە لە دواین ساتەکان بەرامبەر سلۆفاکیا بیلینگهام کۆدى نهێنى گۆڵی دۆزیەوەو رێگاکەى خۆشکرد تاکو وڵاتەکەى بگاتە ئەم قۆناغە ، ساوسگەیت لەم یارییە 100 هەمین جارە سەرپەرشتى وڵاتەکەى دەکات .
ڕکابەرییەکان زۆر قورسن یارییەکان چەشنى فایناڵن ، هۆڵەندا و تورکیا جەنگ و رکابەرییەکى نوێ دەسپێدەکەن ، لویس فانگال تێدەگات لەوەى تورکیا ئاسان و نیە و دەستەبەردارى سەرکەوتن نابێ ، بردنەوەش لە نەمسا هێندەى تر گوڕو تین و هێزی داوە بە تورکیا و ئیستا تینووى سەرکەوتن و دەیانەوێ ئاشەهەواییەکان لە یاریگادا وون بکەن و لەسەر پشتى کۆدى کاکبۆ و فان دایک بگەنە پێش کۆتایی ، ئەم خەونەش دیسان هەروا بە ئاسانى بەدەستنایەت ، هۆڵەندا تیپى شکست و دەستبەرداربوون و کۆڵدان نیە ، پێکهاتەکەى نمونەییە ، هێزى جەستەیی و پلان و تەکتیک زۆرشتى بۆیەکلا دەکاتەوە ، ئەم یارییە چەشنى کۆتاییە و پێدەچێت هێز و رۆحیەت براوەى دیدارەکە یەکلاى بکاتەوە . 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP