ئینتەر میلان گریبەستێکی نوێی لەگەڵ سیمۆنی ئینزاکی راهێنەر واژۆ کرد

وەرزش
14:08 - 2024-07-09

سیمۆنی ئینزاگی راهێنەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتالی گریبەستێکی نوێ لەگەڵ یانەی ئینتەر میلاندا واژۆ دەکات.
یانە ئیتاڵیەکە لە نویترین بڵاوکراوەی خۆیدا، نوێکردنەوەی گرێبەستی سیمۆنی ئینزاگی راهێنەری یانەکەی راگەیاند, هەروەها لە بڵاو کراوەکەدا هاتوە ماوەی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو راهێنەرە تاوەکو وەرزی ٢٠٢٦ دەبێت و هەردوولاش لەسەر هەل و مەرجی گرێبەستەکە رازی بوون, لە بەندێکی مەرجی گرێبەستەکەشدا هاتوە ئـەگەر راهێنەرەکە بتوانێت نازناوێکی دیکەی سێریا ئەی بەدەست بهێنێت بۆ یانەکە، ئەوا ناوبراو بڕی ٢ ملیۆن یۆرۆ وەکو پاداشت وەردەگرێت, سیمۆنی ئینزاگی لە رابردودا راهێنەری یانەی لازیۆی ئیتالی بوو وە لە ساڵی ٢٠٢١ بووە راهێنەری نیراتزۆریەکان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP