سەنتەری میترۆ، بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان لە هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، رۆژی 8ی تەموزی رابردوو هێزی ئاسمانی توركیا لە كۆمەڵگەی تل قەسەبی شنگال، رۆژنامەنووسانی تەلەفزیۆنی چیرا تیڤی و چیرا ئێف ئێمی تێدابوو، كردە ئامانج.
هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە، وەک سەنتەری میترۆ بە توندی سەركۆنەی بە ئامانجگرتنی تیمی (چیرا تیڤی و چیرا ئێف ئێم) وهاوڵاتیانی سڤیل دەكەین و داوا لە رێكخراوە نێدەوڵەتییەكان دەكەین فشار بكەنە سەر حكومەتی توركیا بە ئاراستەی دوورخستنەوەی ئاگری شەڕ لەو كەسانەی دەستیان لە هەڵگیرسانی جەنگ نییەو بەشدارنین تیایدا.
هەر لەراگەیەندراوەکەدا داهاتووە، لەو هێرشەدا بۆسەر كارمەندانی چرا تیڤی و چرا ئێف ئێم، (مەدیا حەسەن كەمال و مراد میرزا برایم، خەلەف خیدر بریندار بوون) بەڵام مراد میرزا پەیامنێری كەناڵی چرا ئێف ئێم، لە نەخۆشخانەیەكی شاری موسڵ لەكاتی نەشتەرگەریدا بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.
سەنتەری میترۆ داواشدەکات پێویستە حکومەتی عیراق حکومەتی هەرێم رۆڵی تەماشاکەر نەبینن و هاوڵاتیان لەم جەنگە بپارێزن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP