یه‌كێتی و شه‌ش حزبی كوردستانی پرسی پێكهێنانی ئیداره‌ی كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا تاوتوێده‌كه‌ن

کوردستان
18:25 - 2024-07-15


وه‌فدێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان 6 حزبی كوردستانی له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا چه‌ند پرسێكی گرنگ تاوتوێده‌كه‌ن.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشممه‌ 15ی ته‌موزی 2024 وه‌فدێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی رزگار حاجی حه‌مه‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردن و سالار لاله‌ سه‌رحه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی بۆردی په‌یوه‌ندییه‌ كوردستانییه‌كان و له‌تیف نێروه‌یی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندن، پێشوازییان له‌ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی 6 حزبی كوردستانی كرد.

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی دۆستانه‌دا دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی ئیداره‌ی كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا و یه‌كڕیزیی هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ رێی دانوستانه‌وه‌ تاوتوێكرد.

رزگار حاجی حه‌مه‌ وتی:"یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كڕیزی و ته‌بایی و رێكخستنی ناوماڵی كورده‌و هه‌مومان پێكه‌وه‌ ده‌توانین باشتر خزمه‌تی گه‌لی كوردستان بكه‌ین و ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بپارێزین.

له‌به‌رانبه‌ردا سه‌رۆكی 6 حزبه‌كه‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پاراستنی یه‌كڕیزیی و ته‌بایی نێوان لایه‌نه‌كانیان دووپاتكرده‌وه‌.

شاندی حزبه‌ كوردستانییه‌كان پێكهاتبوو له‌:
سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی چاكسازی نیشتمانی كوردستان
 سه‌رۆكی پارتی نه‌وه‌ی كوردستان 
سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری دیموكراتی كوردستان
سه‌رۆكی پارتی سه‌وزی كوردستان
سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی ئاشتیخوازان
سه‌رۆكی حزبی پێشكه‌وتوخوازی دیموكراتی كوردستان



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP