یه‌كێتیی بە 172 کاندید بەشداری هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دەکات

کوردستان
16:06 - 2024-07-19

كاندیده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان 172 كاندیده‌و زۆرترین كاندیدی له‌ بازنه‌ی سلێمانییه‌ كه‌ 72 كاندیده‌و رێژه‌ی 30% زیاتری كاندیده‌كانی ژنن.
به‌پێی ئاماره‌كانی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتی، یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان 172 كاندیدی هه‌یه‌و له‌و ژماره‌یه‌ 72 كاندیدیان له‌ بازنه‌ی سلێمانی و 64 كاندیدیشیان له‌ بازنه‌ی هه‌ولێر و 30 كاندیدیشی له‌ بازنه‌ی دهۆكه‌و بازنه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ش 6 كاندیدی هه‌یه‌.
بۆ هه‌ر بازنه‌یه‌كیش سه‌رۆك لیستی خۆی هه‌یه‌و بۆ بازنه‌ی هه‌ولێر شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ و بۆ بازنه‌ی سلێمانی د. میران محه‌مه‌د و بۆ بازنه‌ی دهۆكیش عه‌لی ئۆره‌ماری و بۆ بازنه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش به‌رزان عوسمان-ی دیاریكردووه‌. 
هەر به‌پێی ئاماره‌كانی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی یەکێتی رێژه‌ی كاندیدكردنی ژنان له‌لیسته‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا رێژه‌كه‌ی له‌ 30% زیاتره‌و له‌كۆی ژماره‌ی كاندیده‌كانی 63 كاندیدی ژنه‌، به‌شێوه‌یه‌ك له‌بازنه‌ی هه‌ولێر 24 كاندید و له‌ بازنه‌ی سلێمانی 26 كاندیدو له‌دهۆك 10 كاندید و له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ 3 كاندیدی ژنه‌.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP