داهاتە نانەوتییەکان لەعێراق بەشێوەیەکی بەرچاو
زیادیکردووەو 11%ی داهاتی گشتی پێکـدێنێت، بەوتەی پەرلەمانتارێکیش ئەوە داهاتی
زیادکردنی باجە.
وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردووەتەوە، قەبارەی
داهاتەكانی دەوڵەت لەماوەی پێنج مانگدا لەبودجەی فیدراڵی، 54 تریلیۆن دیناری
تێپەڕاندووە، کە نزیكەی 40 ملیار دۆلار دەكات و داهاتە نەوتییەكانیش نزیكەی 89%
بودجەكە پێكدەهێنێت.
سائیر موخیف ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی
عیراقیش بەرۆژنامەی (العربی الجدید)ی وتووە: زیادبوونی داهاتە نانەوتییەكان لەباجەكان
كۆكراوەتەوەو داهاتی هەناردەی پیشەسازی و كشتوكاڵ نییە.
ڕاشیگەیاندووە، داهاتی دەروازە سنورییەكانی
عێراق، حزب و میلیشیاكان دەستیان بەسەرداگرتووە، داواشی لەدەوڵەت كردووە كۆنتڕۆڵی
داهاتەكانی گومرگ و باج بكات، بۆ رێگرتن لەپرۆسەكانی گەندەڵی و خۆدزینەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP