سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق ئاشکرایکرد، وردبینییان بۆ لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان کردووە و پرۆسەکە کۆتاییهاتووە و لە سبەینێوە رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی 7ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
عەمار سوبحی، سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق رایگەیاند، دیوانی چاودێریی دارایی ئەو ئەرکەی پێیسپێردرابوو بۆ وردبینیکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی تەواوی کردووە.
وتیشی، راپۆرتێکی تایبەتیان لەو بارەیەوە ئاڕاستەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە.
راشیگەیاند، دیوانی چاودێریی دارایی تەواوی ئەو بەربەستانەی تێپەڕاندووە کە لەبەردەمیدا بوون، لە وردبینیکردنی لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، پاش وردبینیکردنیان بەشێوەی تاک تاک.
ئەوەشی ئاشکراکرد، هەندێک زانیاریی لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی ورد نەگەیشتووەتە دیوانی چاودێریی دارایی عێراق، لەپێناو گەیشتن بە ئەنجامێک کە بتوانرێت پشتی پێببەسترێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP