وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا جوڵەپێکردنی کەشتی
فرۆکە هەڵگری
ئەبراهام لینکۆڵنی بە ئاراستەی رۆژهەڵاتی ناوەراست راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی
ئەمریکا " لوید ئوستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا هاوتا ئیسرائیلییەکەی
ئاگادارکردەوە کە فەرمانی جوڵەپێکردنی کەشتی فرۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵنی بە
ئاراستەی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەرکردووە".
جوڵەپێکردنی کەشتییە فرۆکە هەڵگرەکە هاوکاتە لەگەڵ ئەو
گرژییانەی کە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراستی بەهۆی هەڵکشانی ئاستی ناکۆکییەکانی
نێوان ئیسرائیل و ئێران گرتوەتەوە، لەدوای کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی
مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە تاران، ئەمەش وەک ئامادەکارییەکی ئەمریکا
خوێندنەوەی بۆ دەکرێت بۆ بەرگرتن لە هەر هێرشێکی چاوەڕوانکراوی ئێران و ئەو
گرووپانەی کە لەناوچەکەدا نزیکن لەو وڵاتە .
کەشتی فرۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن یەکێکە لە
پێشکەوتووترین کەرەستە سەربازییەکانی ئەمریکا و لەساڵی 1989 خراوەتە خزمەتی هێزی
دەریایی ئەو وڵاتە و تێچووی دروستکردنی کەشتییەکە زیاتر لە چوار ملیار دۆلار بووە.
کۆی کارمەندانی سەر کەشتییەکە زیاتر لە ٦ هەزار
کارمەندە و نەخۆشخانە و ستافی تەواوەتی پزیشکیش لەسەر کەشتییەکە جێگیرکراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP