12 پارێزگای عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ژیان گونجاو نین و ژینگەکەیان ناتەندرووست و پیسە.
رێکخراوی گەشەپێدان و بەرەوپێشبردنی ژینگەی عێراق رایگەیاند: دوێنێ جارێکی دیکە ئاستی پیسبوونی هەوای پارێزگاکانی عێراق بەرزبووەوە و پارێزگای ئەنبار لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق زۆرترین پیسبوونی ژینگەی تۆمارکردووە، دوای ئەویش پارێزگاکانی دیالە و کەربەلا و پاشان بەغدا دێت.
بەپێی وێبسایتی(ئەکیو وێزە) کە تایبەتە بە چاودێر و پێوانەکردنی ئاستی هەوا و پیسبوونی ژینگە، شارەکانی هەولێر، موسڵ، تکریت، دهۆک، سلێمانی ئاستی پیسبوونی هەوا تێیاندا خراپە.
لە 40 ساڵی رابردوودا، حکومەتەکانی جیهان رێسای تووندیان بۆ کەمکردنەوەی پێکهاتە ژەهراوییەکان لە بەرهەمە نەوتییەکان دەرکردووە، بەڵام تائێسالش زۆربوونی ئۆتۆمبێل و سووتاندنی زۆری سووتەمەنی یەکێکە لە هۆکارەکانی پیسبوونی هەوا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP