دوای دوو ڕۆژ لە سەردانی وەفدی ئەمنی عیراق بۆ
سوریا و کۆبونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی دەستەی تەحریری شام، ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە
ئاشکرادەکرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبونەوەی وەفدى عیراق و
سوریا لە دیمەشق بە میدیا عیراقییەکانى، ڕاگەیاندووە: لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە
نێوان عیراق و دەسەڵاتی ئێستای سوریادا کراوە، بۆ دیاریکردنی سنورەکانی نێوانیان
بە قوڵاییەکی دیاریکراو بۆ جێگیرکردنی هێزە ئەمنییەکان.
بەوتەی سەرچاوەکە، یەکێکی دیکە لە
لێکتێگەیشتنەکان ڕادەستکردنی بەڵگەنامەی ئەو زیندانییە عیراقییانەیە بە بەغدا، کە
لە زیندانەکانی ڕژێمەکەی ئەسەد یان زیندانەکانی دیکەدان، کە لە ئێستادا هەندێک لەو
بەڵگەنامانە گەیشتوەتە لایەنە پەیوەندیدارەکانی عیراق.
ئەوەشی خستوەتەڕوو: ڕەنگە عیراق ماوەیەک دیاری
بکات کە لە شەش مانگ زیاتر نەبێت بۆ دیاریکردنی ڕادەی پابەندبونی دەسەڵاتی ئێستای
سوریا بە بەڵێنەکانی کە بە وەفدی عیراقی داوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP