عیراق باڵیۆزخانەكەی لە دیمەشق دەكاتەوە

عێراق
13:54 - 2024-12-31


وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند، باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە دیمەشق دەكاتەوە، وەزیری دەرەوەی ئەو سووریاش دەڵێت، ئاسایشی عێراق بۆ دیمەشق گرنگە.
وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی حكومەتی راگوزەری سوریا لەڕێی پەیوەندیەكی تەلەفۆنیەوە گفتوگۆیان كردووە لەسەر ئەو بابەتانەی كە پەیوەندییان بە هەردوو وڵاتەكەوە هەیە.
راشیگەیاندووە، عیراق نێردە دیبلۆماسییەكانی رەوانەی دیمەشق دەكاتەوە و باڵیۆزخانەكەشی دەكاتەوە بۆ ئەوەی دەست بە كارەكانیان بكەنەوە.
هاوكات باس لە جموجۆڵی ئەم دواییانەی رێكخراوی تیرۆرستی داعش كراوە لە ناوچە سنورییەكان لەگەڵ هەماهەنگی و هاریكاری بۆ روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەكان.
لەلای خۆشیەوە شەیبانی رایگەیاندووە، ئاسایش و سەلامەتی عیراق بۆ ئاسایشی سوریا گرنگە و ئامادەی هاریكاری تەواوی عیراقن بۆ رووبەڕووبوونەوەی گروپە تیرۆرستییەكان و هەڕەشەكان.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP