زیاتر لە پێنج هەزار و ٦٠٠ کەس به‌تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستگیركراون

عێراق
14:17 - 2025-01-04



دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ڕایدەگەیەنێت:"لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٦ هەزار زانیاری لەسەر چالاکی گرووپە تیرۆریستییەکان دراوە بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، هاوکات زیاتر لە پێنج هەزار و ٦٠٠ کەس بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیرکراون".

ئەرشەد ئەلحەکیم، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: " کەیسی تیرۆر یەکێکە لەو کەیسە بنەڕەتی و گرنگانەی کە دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی کاری لەسەر دەکات و ئەنجامێکی باشی بەدەستهێناوەو شانەیەکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە هەماهەنگی لەگەڵ  ئاسایشی بەغدا و بەڕێوەبەرایەتییەکانی پارێزگاکان کاردەکات."

ئاماژەی بەوەشکرد: "لە ساڵی ٢٠٢٤دا زیاتر لە ٦ هەزار زانیاری سەبارەت بە چالاکی و شوێنی دوژمن، میوانخانەکان، کۆگاکان، ئامێرەکان، و چەکەکان پێشکەشکراون و ئەم زانیاریانە پێشکەش بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کراوە، بە هەماهەنگی  هێرشی ئاسمانی ئەنجامدراون".

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی پشتڕاستی کردەوە کە "ژمارەی ئەو کەسانەی لەساڵی ڕابردوودا دەستگیرکراون گەیشتووەتە پێنج هەزار و ٦٠٦ تۆمەتبار بە تیرۆر، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەکی زۆر چەک و پشتێنی تەقەمەنی".

ئەرشەد ئەلحەکیم  دەڵێت:" لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ٣ یان ٤ ئۆپەراسیۆنی تایبەت ئەنجام دراوە یەکەمیان کوشتنی تیرۆریست محەمەد عەبدولمەلیک تەها بوو لە قەزای داقوق و کە یەکێک بوو لە تیرۆریستە هەرە مەترسیدارەکان لە ناوچەکەدا ، هەروەها لە پارێزگای سەڵاحەدینیش هەوڵێکی تیرۆریستی پووچەڵکراوەتەوە ".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP