بەرێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی سەر بەدەزگای ئاسایشی هەرێم و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق، ٤ کەس بە تۆمەتی تیرۆریستی دەستگیردەکەن، کە بە ماددەی ٤ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر داواکرابوون.
ئەمڕۆ شەممە ٤-١-٢٠٢٥، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند :” لەئەنجامی هەماهەنگی ئەمنی نێوان شانەی دژە تیرۆر لەدەزگای ئاسایشی نیشتمانیی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش لە هەرێمی کوردستان، توانییان ٤ تیرۆریستی داواکراو بەپێی ماددەی چوارەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستگیربکەن".
"لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کە تیرۆریستییەکان بە ناسنامەی ساختەوە هاتوچۆیان کردووە و دوو کەسیان لە شوێنێکدا وەک تەکنیککار کاریان کردووە، کە بە (دەسەڵاتی گەشەپێدان و پیشەسازی سەربازی) ناسراوە و سەر بە باندە تیرۆریستییەکانی داعشن لە پارێزگای ئەنبار" لە راگەیەندراوەکە وادەڵێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە دوو تۆمەتبارەکەی دیکە لە نەینەوا و دیجلەن و بەشدارییان لە هێرشە تیرۆریستییە راستەوخۆکاندا دژی هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتیانی بێتاوان کردووە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP