چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە دوایین کۆبوونەوەیدا
جەخت لەسەر پەسەندکردنی یاسا هەڵپەسێردراوەکان بە تایبەتی هەموای یاسای باری
کەسێتی دەکاتەوە.
سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە ئامادەبوونی
محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەو چەندین پرسی ناوخۆ و
نێودەوڵەتییان تاوتوێ کرد.
دوای کۆبوونەوەکە چوارچێوەی هاوئاهەنگی
لەبەیاننامەیەکەدا ڕایگەیاند: هاوپەیمانییەکە جەختی لەسەر گرنگیی تێپەڕاندنی یاسا
گرنگەکان کردەوە لە سەرووی هەموویانەوە یاسای باری کەسێتی، ڕۆڵی حکومەتی عێراقی لە
پرسە نێودەوڵەتییەکان بەرز نرخاند.
ئەم داواکارییەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە
کاتێکدایە لە نۆی ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق دەست بە وەرزی نوێ یاسادانان دەکاتەوە
و چەندین یاسای گرنگی لەبەردەم دایە بۆ تێپەڕاندنیان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP