کەشناسیی عیراق پێشبینیی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات

عێراق
14:24 - 2025-07-10

 
کەشناسیی عیراق پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتوو بڵاوکردەوە و پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات و دەڵێت، لە هەندێک ناوچە پلەی گەرما نزیکدەبێتەوە لە 50 پلەی سیلیزی.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی عیراق، ئەمڕۆ کەشی گەرمی هاوینە لە ناوچەکانی عیراق بەتایبەتی ناوەڕاست و باشوور بەردەوامدەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی هەولێر، ئەگەری نمەباران هەیە.
پلەکانی گەرما لە ئەمڕۆ هەتا دووشەممەی داهاتوو لە بەرزبوونەوە بەردەوام دەبن، ئەمڕۆ و سبەینێش لە هەندێک ناوچەی ناوەڕاست و باشووری عیراق پلەی گەرما نزیکدەبێتەوە لە ٥٠ پلەی سیلیزی.
هەروەها سبەینێ لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، ئەم کەشە هەتا دووشەممە بەردەوامی دەبێت، بەگشتی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان چەند پلەیەک لە ناوچە عیراقییەکان فێنکتر دەبن.
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP