کەشناسی عێراق: پله‌ی گه‌رما بۆ 50 پله‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌

عێراق
10:21 - 2025-07-12


دەستەی کەشناسی عیراق پێشبینی دەکات لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما بگاتە 50 پلەی سەدی و رایدەگەیەنێت :" لە بەشێک لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاست پلەکانی گەرما دەگاتە 50 پلە و لە چوارچێوەی کەشوهەوای ئاسایی هاوینی وڵاتەکەدا ئەو پلەیە بە ئاسایی دادەنرێت".

بەپێی راگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسی :" بەرزترین پلەکانی گەرما لە شارەکانی باشوور دەگاتە 50 پلەی سەدی، لەکاتێکدا لە چەند رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور کەمێک نزمتردەبن".

کەسناسی ئاماژەی بەوەشکردووە:" کەشوهەوا بارستەی هەوای گەرم  دەبێت لەگەڵ   پەستانی نزم".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP