ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دوای پشووی وه‌رزی ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجامده‌دات

عێراق
10:32 - 2025-07-12


قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانلێکەوتووانەی کە بەهۆی کردەوەکانی رژێمی بەعسەوە بەشێک لە جەستەیان لەدەستداوە).

ئەمڕۆ 12ی7ی2025 پشووی وەرزی یاسادانانی ئەنجومەنی نوینەرانی عیراق کۆتاییدێت و دانیشتنی ژمارە 1 دەستپێدەکات و لە کارنامەکەدا 7 پرۆژەیاسا بۆ دانگدان و خوێندنەوە ئامادەکراوە.

بەگوێرەی کارنامەکە ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر سێ پڕۆژەیاسا دەدات و خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ چوار پڕۆژەیاسای دیکە دەکات.

کۆبوونەوەکە سەعات 1:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆ گفتۆگۆ و دەنگدان و خوێندنەوەی ئەم حەوت بڕگەیە دەستپێدەکات: 

یەکەم: دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای (سەندیکای پرۆگرامسازانی عیراق).

 دووەم: دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای (تەندروستیی دەروونی).

 سێیەم: دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای (پاراستن لە زیانەکانی تووتن).

 چوارەم: خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای (یەکێتی نەخۆشخانە تایبەتەکان لە عیراق).

 پێنجەم: خوێندنەوەی دووەم و گفتوگۆکردنی پڕۆژەیاسای هەمووارکردنەوەی یەکەمی یاسای (دەستەی نیشتمانی بۆ چاودێریی ناوەکی، تیشکەوەر، کیمیایی و بایۆلۆجی).

 شەشەم: خوێندنەوەی دووەم و گفتوگۆکردنی پڕۆژەیاسای هەمووارکردنەوەی سێیەمی یاسای (قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانلێکەوتووانەی کە بەهۆی کردەوەکانی رژێمی بەعسەوە بەشێک لە جەستەیان لەدەستداوە).

 حەوتەم: خوێندنەوەی دووەم و گفتوگۆکردنی پڕۆژەیاسای (چوونەپاڵی عیراق بۆ رێککەوتننامەی پاراستنی فیزیایی ماددەی ئەتۆم).

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP