وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت:"دڵخۆشین بە چەکدانانی گروپێک لە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان".
ستێفان دوجاریک وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:"ئەگەر داوامان لێکرا ئامادەین هەر جۆرە پاڵپشتییەک بۆ پرۆسەی ئاشتی پێشکەش بکەین، هیوادارین ئەم پێشهاتە هەنگاوی زیاتر بەرەو ئاشتییەکی هەمیشەیی لە ناوچەکە بنێت".
راشیگەیاند:" ئامادەین هەر جۆرە پاڵپشتییەک بۆ ئەم پرۆسەیە بکەین، ئەگەر داوامان لێبکرێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنی گروپێک لە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کە لە 30 ئەندام پێکهاتبوون، لە ئەشکەوتی جاسەنەی سەر بە پارێزگای سلێمانی وەک یەکەم هەنگاوی چەکدانان، چەکەکانیان دانا و پرۆسەی ئاشتییان جێبەجێکرد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP