ئەمڕۆ پرسی مووچە لەپەرلەمانی عێراق دەخرێتە بەرباس و زۆربەی فراکسیۆنە کوردییەکانیش بەشداردەبن.
لەوبارەیەوە غەریب ئەحمەد؛ ئەندامی فراکسیۆنی ی.ن.ک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد: ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدەدرێت و زۆربەی فراکسیۆنە کوردییەکان بەشداریی تێدا دەکەن.
وتیشی: لە بەغداین، بەدیلی گفتوگۆ لای ئێمە، تەنیا گفتوگۆیە .
راشیگەیاند بە هەڕەشەو گوڕەشە لەگەڵ بەغدا، هیچ لەدۆخەكە ناگۆڕێ و دەبێت لەپێناوی تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و گەیشتن بەچارەسەری بنەڕەتی كێشەكانی هەرێم و بەغدا بەتایبەت كێشەی مووچە، یەكوتار و پشوو درێژبین.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە لەدانیشتنەکەدا پرسی مووچەی فەرمانبەرو مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێدەکرێت و باسی لێوە دەکرێت.
ئەمرۆ ١٢/٧/٢٠٢٥ زیاتر لە ٧٠ رۆژە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە و دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوینەرانیش لە بەغدا گڕوتینی زیاتر بە دانوستانەکان دەدات، چونکە سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا دەبن و دەتوانن لەرێگەی جیاوازەوە فشاری زیاتر بۆ رێککەوتنی هەرێم و بەغدا لەبارەی دۆسێیەی نەوت و داهاتی ناوخۆ و پرسی مووچە ببینن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP