فراکسیۆنێکی نوێ بەناوی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان
لە پەرلەمانی عیراق راگەیەندرا کە لە سوننە و شیعە پێکهاتووە و ژمارەیان نزیکەی 60
پەرلەمانتار دەبێت، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکایەتی دەکات.
فیراس مەسلەماوی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەکۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا کە لە باڵەخانەی پەرلەمان بەڕێوەچوو، رایگەیاند: فراکسیۆنەکەیان لەسەر
بنەمای پڕۆژەیەک بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق و بنیاتنانی سیستەمێکی سیاسی پێگەیشتوو،
وەک پڕۆژەیەکی نوێی نیشتمانی دامەزرێنراوە.
وتیشی: سەقامگیریی و دابینکردنی خزمەتگوزاری و پێشکەوتنی
عێراق بە ئاوەدانکردنەوەی ڕاستەقینە و گەشەپێدان و دابەشکردنی دادپەروەرانەی سامان
دەستپێدەکات .
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەندامانی ئەو هاوپەیمانیێتیە
لە هەردوو پێکهاتەی شیعەو سوننەن و ژمارەیان بە دیاریکراوی 52 پەرلەمانتارە.
هاوپەیمانێتی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کە محەممەد
شیاع سوودانی سەرۆکایەتی دەکات لە؛ ڕەوتی فوراتەین، و هاوپەیمانیی عەقدی نیشتمانی،
و هاوپەیمانیی وەتەنییە، و هاوپەیمانیی ئیبداعی کەربەلا، و کۆمەڵەی وڵاتی سۆمەر، و
کۆمەڵەی ئەجیال و هاوپەیمانیی چارەسەری نیشتمانی پێکهاتووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP