دانیشتنەکەی سبەینێی دادگای باڵای فیدراڵی تایبەتە بە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم

عێراق
12:12 - 2025-07-13

دادگای باڵای فیدراڵی بەرنامەی دانیشتنەکانی سبەینێی خۆی بڵاوکردەوە کە تێیدا دو دانیشتنیان تایبەتە بە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
بەپێی بەرنامەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵی، لە دانیشتنی یەکەمدا داوایەکی یاسایی کە لە دژی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی تۆمارکراوە و داواکراوە کە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ململانێ سیاسییەکان دووربخرێتەوە بڕیاری لەبارەوە دەدرێت.
هەر بەپێی بەرنامەی دانیشتنەکانی دادگا، هەر سبەینێ دووشەممە سەبارەت بە داوایەکی دیکەی یاسایی کۆدەبێتەوە کە لە دژی وەزیری دارایی حکومەتی فیدراڵ تۆمارکراوە، داواکراوە، کە گەرەنتی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بە شێوەی مانگانە لە وادەی خۆیدا بکرێت، هاوکات فەرمانسالاری بۆ پابەندکردنی وەزارەتی دارایی عێراق بە دابەشکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم بەبێ دواکەوتن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP