بڕ‌یاره سبه‌ینێ دووشه‌ممه دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی
دوو سكاڵا كه‌له دژی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق و وه‌زیری دارایی عیراق له‌باره‌ی
راگرتنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه تۆمار كراوه كۆببێته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی راگه‌یاندنی دادگای فیدراڵی،
بڕ‌یاره سبه‌ینێ 14ی7ی2025 دادگای فیدراڵی عیراق له‌باره‌ی سكاڵایه‌ك تایبه‌ت به
ده‌ركردنی بڕ‌یارێكی سالاری بۆ پابه‌ندكردنی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق به خه‌رجكردنی
مووچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم و دوورخستنه‌وه‌ی پرسی مووچه له‌ناكۆكییه سیاسییەکان
كۆببێته‌وه.
به‌پێی كارنامه‌ی دانیشته‌كه ، سكاڵای یه‌كه‌م
له‌سه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق و وه‌زیری دارایی عیراق تۆماركراوه و تێیدا
داواكراوه "خه‌رجكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دووربخرێته‌وه ململانێ و ناكۆكییه‌كی سیاسییەکان و خەرجی فعلی".
هه‌روه‌ها له سكاڵای دووه‌مدا كه له‌سه‌ر وه‌زیری
دارایی عیراق تۆماركراوه، داواكراوه بڕ‌یارێكی سالاری ده‌ربكرێت بۆ خه‌رجكردنی
مووچه و مانگانە لە کاتی خۆیدا بنێردرێت"
هەر لە سکاڵاکەدا داواکراوە:" وەزارەتی
دارایی پابەندبکرێت بە ناردنی مووچە لە کاتی خۆیدا، بەبێ لە بەرچاوگرتنی ناکۆکییەکانی
حکومەتی عیراق و هەرێم لەسەر یاسایی بودجەی گشتی".
بڕ‌یاربوو رۆژی 19ی6ی2025، دادگای باڵای فیدراڵی
عیراق بۆ بڕ‌یاردان له‌سه‌ر سكاڵای ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر، له‌باره‌ی راگرتنی
مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كۆببێته‌وه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه بۆ كاتێكی نادیار
دواخرا و هه‌مان رۆژ، شه‌ش دادوه‌ری سه‌ره‌كی دادگای فیدراڵی و سێ دادوه‌ری یه‌ده‌گ
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌شكرد، به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA كه له یه‌كێك له‌دادوه‌ره‌كانی
دادگاكه وه‌ریگرتبوو، هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و دادوه‌رانه بۆ ئه‌وه
ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه كه سه‌رۆكی دادگاكه بۆ بڕ‌یاردان و كۆبوونه‌وه‌كان ناگه‌ڕ‌ێته‌وه
بۆ دادوه‌ره‌كان و بڕ‌یاری تاك لایه‌نه ده‌دات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی
كوردستان زیاتر له 70 رۆژە مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و هێشتا مووچه‌ی مانگی ئایاریان
پێنه‌دراوه، له‌كاتێكدا مووچه‌خۆرانی عیراق مووچه‌ی مانگی ئایار‌و حوزه‌یرانیان وه‌رگرتووه‌و
دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزیش ده‌ستیپێكردوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP