محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی
ئێران دەکات.
ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق
بە سەردانێکی ڕەسمی دەگاتە ئێران و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە گفتوگۆ دەربارەی
پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکەن و دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش
تاوتوێ دەکەن.
بڕیارە لە سەردانەکەدا بارودۆخی نوێی سوریاو
گۆڕانکارییەکانی وڵاتەکە بەشێکی گرنگی گفتوگۆکانی سودانی و لێپرسراوانی تاران بێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، کۆتا سەردانی سودانی بۆ ئێران
بۆ مانگی پێنجی ئەمساڵ دەگەڕێتەوە، ئەو کاتەی بەشداری لە پرسەی ئیسماعیل هەنییەدا
کرد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP