ئه‌مڕۆ 26ی كانونی یه‌كه‌می 2024 رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک پێشوازیی له وه‌زیری
بازرگنی عێراق كرد‌و سه‌باره‌ت به ئاسایشی خۆراك و به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییان
و چه‌ند پرسێكی دیكه گفتوگۆیانكرد.
دوای کۆبوونەوەکە له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی
هاوبه‌شه‌دا، وەزیری بازرگانیی کردنەوەی سەنتەرێکی بازرگانیی و بونیاتنانی سایلۆیه‌كی
لە کەرکوک راگەیاند.
باسی له‌وه‌شكرد كه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ
حاڵه‌تی له‌ناكاو و چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌گرنه‌به‌ر، له ئێستاشدا به‌شی زیاتر له
ساڵێك دانه‌وێڵه‌و مادده‌ی خۆراك له كۆگاكاندا عه‌مباركراوه.
وه‌زیری بازرگانیی راشیگه‌یاند:" كه‌ركوك
له‌سه‌ر ئاستی عێراق یه‌كه‌م پارێزگایه له رووی هه‌ڵگرتنی دانه‌وێڵه‌و ئاسایشی خۆراكی
خۆی بۆ زیاتر له ساڵێك دابینكردووه."
لای خۆیه‌وه پارێزگاری کەرکوکیش دڵنیایی بە
دانیشوانی شارەکەدا، بەشی پێویست له خۆراک و گه‌نم لە کۆگاکاندا پارێزراون.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه له پلانیاندایه سایلۆیه‌كی
گه‌وره له ناوچه‌ی دوبز بنیات بنێن كه بۆ جوتیارانی ناوچه‌كه زۆر سوودمه‌ند ده‌بێت.
هه‌روه‌ك باسی له‌وه كرد كه له به‌رنامه‌ی
وه‌زاره‌تی بازرگانییدایه هاوشێوه‌ی شاری به‌غداد، له كه‌ركوك و شاره‌كانی دیكه‌ش
ده‌ستبكرێت به دامه‌زراندنی (اسواق المركزی ـ ماركێته ناوه‌ندییه‌كان)
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP