ده‌یان كه‌س به‌هۆی یارییه‌ ئاگرینه‌كانه‌وه‌ لە بەغداد برینداربون

عێراق
12:06 - 2025-01-01


سه‌رچاوه‌ پزیشكی و ئه‌منییه‌كان ڕایانگه‌یاند، له‌ ئه‌نجامی به‌كارهێنانی یارییه‌ ئاگرینه‌كان و فیشه‌كی زیندوو له‌ كاتی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵدا، زیاتر له‌ 70 حاڵه‌تی برینداربون له‌ دیوی كه‌رخ و ره‌سافه‌ی به‌غدای پایته‌خت تۆماركراون.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ پزیشكی و ئه‌منیه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ی برینداربون برینه‌كانیان جیاواز بون له‌ نێوان سوتاوی و توندی جیاوازی یارییه‌ ئاگرینه‌كان، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ برینداربونی دیكه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی ته‌قاندنی گولله‌ی زیندو بۆ ئاسمان دروستبوه‌.
ده‌سه‌ڵاتداران پێشتر داوایان له‌ هاوڵاتیان كردبو خۆیان له‌ ته‌قاندنی گولله‌ی زیندو به‌دور بگرن، به‌هۆی ئه‌و زیانه‌ مرۆییانه‌ی كه‌ ده‌یگه‌یه‌نن.
له‌لای خۆیه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاشكرایكردوه‌، "هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینیدا به‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ رویان له‌شه‌قامه‌كان كردبو، ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له‌ 20 چه‌كدا گرتوه‌.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP