مۆرگانى شۆخ و شەنگ ماڵئاوایی کرد

وەرزش
14:57 - 2024-09-09

مۆرگانى شۆخ و شەنگ ماڵئاوایی کرد
ئاکۆ بیبانى
ئەلێکس مۆرگانى ئەمریکى و یەکێک لە کچە شۆخ و شەنگەکانى جیهانى تۆپى پێ بەیەکجارى وازهێنانى لە تۆپى پێ راگەیاند و دواین یارى خۆى بەدرێسى یانەکەیەوە ئەنجامدا ، ئەلێکس مۆرگانى تەمەن 35 ساڵ دوای بەسەربردنى 14 ساڵ لە یاریگاکانى تۆپى پێ بڕیارى دا کۆتا یارى خۆى ئەنجام بدات و بەشێوەیەکى یەکجارى ماڵئاوایی لە لاکێشەى سەوزبکات.
مۆرگان یارى ماڵئاوایی  لە خولى تۆپى ئەمریکى بەرامبەر بە یانەى  نۆرز کارلۆلینا ئەنجام دا و تیایدا 13 دەقیقە یارى کرد پاشان بە چاوى پڕ لە فرمێسک و گریانەوە باوەشى بە یاریزانانى هاوڕێى کرد و گەیشتە کۆتا خاڵى کاروانەکەى .
مۆرگان یەکێکە لەباوبانگترین کچە یاریزانەکانى تۆپى پێ و لە هەردوو جامى جیهانى 2015 و 2019 لەگەڵ ووڵاتەکەى درەوشایەوەو نازناوەکەشى بەدەستهێنا ، لەمێژووى یاریکردنى خۆى 123 گۆڵى بۆ هەلبژاردەى ئەمریکا تۆمارکردوە و گۆڵکارى پێنجەمى مێژوویی وڵاتەکەیەتى .
مۆرگان لە ژیانى وەرزشى خۆیدا درێسى ژمارە 13 ى پۆشی بوو ، تاکو دواین ساتەکانى یاریکردنى پەشیمان نەبوو لە پۆشینى درێسەکەى و هەمیشە ئەوەى ڕەتدەکردەوە ژمارە 13 ، ژمارەیەکى شووم بێت ، هەر بۆیە لە کۆتا یارى ماڵئاوایدا تەنها 13 دەقیقە یارى کرد .
مۆرگان بەهۆى ئەوەى لە ئێستادا دووگیانە بۆیە بڕیارى دا بەیەکجارى واز لە تۆپى پێ بهێنێت .
ئەلێکس مۆرگان لە پەیامى کۆتایدا ستایشى هاندەرانى کرد و ئاماژەى بۆ ئەوەکرد زۆر ڕووداوى خۆش کاروانى یاریکردنى ڕووى داوە ، بەڵام دواین ساتەکانى هیچ کات لە یاد ناکات و ئەم ماڵئاواییە بۆ هەمیشە لە هزرمدا دەمێنێتەوە .
ئەڵێکس مۆرگان سەرسام بووە بە لێونێل مێسى و پێى وابوە مێسى باشترین یاریزانى تۆپى پێیە لە جیهان .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP