مێژوو
دەڵێت عێراق براوەیە
ئاکۆ
بیبانى
دوای
بردنەوەى لەهەڵبژاردەى عوممان و بەدەستهێنانى یەکەمین سێ خاڵ لە پاڵاوتنەکانى
کیشوەرى ئاسیا بۆ گەیشتن بە جامى جیهانى 2026 ، هەڵبژاردەى عێراق بە ئومێدێکى
زۆرەوە دوەمین تاقیکردنەوەى خۆى بەرامبەر بە هەڵبژاردەى کوەیت ئەنجام دەدات .
یارى
نێوان هەردوو هەڵبژاردە هەمیشە پڕە لە ململانێ و ڕکابەرى ، عێراق بەسەرکردایەتى
خیسۆس کاساسى ئیسپانى هەوڵدەدات لەدەرەوەى یاریگاى خۆى بەئەنجامێکى شایستەوە
رزگارى بێت ، هەرچەندە ئەیمەن حسێنى گۆڵکارى ناتوانێت بەهۆى نەشتەرگەرییەکەیەوە
بەشدارى بکات بەڵام کاساس هێرشبەرى جێگرەوەى لەبەردەستدایە و دەتوانێت سەرکردایەتى
هێڵى پێشەوە بکەن .
لەبەرامبەردا هەڵبژاردەى کوەیت لە یارى یەکەمیدا
هەرچەندە لەدەرەوەى یاریگاى خۆى یارى دەکرد لەگەڵ ئوردن بە گۆلێک یەکسانبوون و هەر
یەکەو خاڵێکیان دەستەبەرکرد ، کوەیت بەسود وەرگرتن لە یاریگا و هاندەران هەوڵدەدات
سێ خاڵى دیدارەکە لە چنگى هاوتا عێراقییەکەى دەربهێنێت ، کوەیت پێکهاتەکەى جێگیرەو
هیچ پێکانێکى نیە .
خوان
ئەنتۆنیۆ پیتزی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری هەڵبژاردەی
کوەیت ڕەتیکردەوە کارتی بردنەوەکانی لە یارییەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەی عێراق
ئاشکرا بکات.
هەردوو
هەڵبژاردە لە گروپى دووەم شانبەشانى ( ئوردن و عوممان و فەلەستین و کۆریاى باشوور)
یارى دەکەن .
مێژووى
ڕووبەرووبونەوەکانى نێوان هەردوو هەڵبژاردە لە بەرژەوەندى شێرەکانى رافیدەینە
کاتێک لە 41 یارى رابردوودا بەرەنگارى یەکتربونەتەوە ، عیراق لە 18 یاریدا تامى
بردەوەى کردوە ، کوەیتیش لە 14 یاریدا براوە بووە ، عیراق 54 گۆڵى تۆمارکردوەو
کوەیتیش لە 44 جاردا گەیشتۆتە سەر تۆڕى گۆڵى عیراقییەکان .
دوایین
ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان هەڵبژاردە لە یارییەکى دۆستانەبوو لە 30ی کانوونی یەکەمی
2022 بوو، کاتێک بە بردنەوەی عێراق بە ئەنجامی گۆلێکى بێ وەڵام کۆتایی هات، گۆڵەکەش لەلایەن عەلی فایزی بەرگریکارەوە
تۆمارکرا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP