د. نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: وەفدێکی لیژنەی دارایی سەردانی هەولێر دەکات بۆ بەدواداچوونی ئەو ڕێککەوتنانەی هاتووەتە ئاراوە لە نێوان وەفدی باڵای حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێم، سەبارەت بە پرسی مووچە و داهاتی دەروازە سنوورییەکان و خاڵە گومرگییەکانی نێوان هەردوولا و ئاستی پابەندی هەردوو حکومەت لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە .
وتیشی: هیچ گرفتێک لەبەردەم ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەماوە و بهگوێرهی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیش دەبێت تاوەکو مانگی 12 موچەی فەرمانبەران بەردەوام بێت، لەبەرامبەردا مۆڵەت دراوە بەوەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم تاوەکو کێشە و گرفتەکانی لیستی موچە چارەسەربکات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP