هەڵبژاردەى بەرازیل گواریۆلا بەفریا ڕەس دەزانێت

وەرزش
12:21 - 2024-09-17

هەڵبژاردەى بەرازیل گواریۆلا بەفریا ڕەس دەزانێت

هەڵبژاردەى تۆپى پێى بەرازیل جارێکى دیکە هانا دەباتەوە بۆ پیپ گواردیۆلاى راهێنەرى یانەى مانچیێستەر سیتى ئینگلیزى و و بە فریاد رەسى ئەم دۆخە قورس و دژوارەى هەڵبژاردەکەى دەزانێت کە چەندین ساڵە بەرازیل گیرۆدەى بوەوەو لە جامى جیهانى و پاڵەوانێتییە جۆراوجۆرەکان بەدەستى خاڵییەوە دەرچووە و پاشەکشەیەکى بەرچاو لە ئاستى هەڵبژاردەکەدا بەدى دەکرێت .
 لە دوای 2022 یەکێتى تۆپى پێى پێى بەرازیل داوای لەگواردیۆلا کرد ئەرکى مەشق و راهێنانى سیلیساو لەئەستۆبگرێت ، بەڵام لەو دەمەدا پیپ رەتیکردەوە ، پاشان بەرازیل هەنگاوى بەرەو ئەنچیلۆتى نا ، لەوەش سەرکەوتوو نەبوو ، ئێستا بە پێى بەرنامەى ئێل چیرینگیتۆى بەناوبانگى ئیسپانى ، یەکێتى تۆپى پێى بەرازیل هاناى بۆ راهێنەرە ئیسپانییەکە بردوە بەڵام گواردیۆلا پێى وتوون تاکو مانگى یەکى داهاتوو چاوەڕێى بکەن .
پیپ گواردیۆلا تاکو ساڵى 2025 گرێبەستى لەگەڵ یانەى مانچێستەر سیتى ئینگلیزى هەیە ، ئەو راهێنەرەش دۆسییەکى لەگەڵ مان سیتى لەدادگایە چاوەڕوانى یەکلای کردنەوەى دەکات کە تایبەتە بە پێشێلکردنى یاسای دادپەروەرى دارییەوە هەیە ، پێ دەچێت خۆى لە لێبڕینى خاڵ ، یان دابەزین یان سزایەکى دارایی قورس ببینێتەوە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP