واده‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ئاشكراكرا

عێراق
12:16 - 2024-09-21


به‌پێی رێكه‌وتنێكی نێوان ئه‌مریكاو عێراق بڕیاره‌ له‌ كۆتایی ساڵی (2026) ئه‌مریكا ته‌واوی هێزه‌كانی له‌ عێراق به‌ هه‌رێمی كوردستانشه‌وه‌ بكشێنێته‌وه‌.  
 
به‌پێی رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ی ئەمریکا كه‌ لە زاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاوە بڵاویکردووەتەوە:"بەغداد و واشنتن لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق رێککەوتوون و بڕیارە لەکۆتایی ساڵی 2026  ته‌واوی هێزەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی لەعێراق بکشێنەوە."

ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌، به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ :"بڕیارە سەدان سه‌رباز لە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە بەغداد و رۆژئاوای عێراق لە ئەیلولی ساڵی داهاتوو بکشێنەوە و ئەو هێزانەشی لە هەرێمی کوردستانن لە کۆتایی ساڵی داهاتوودا دەکشێنەوە، ته‌نها هێزێکی کەم کە ژمارەیان دیارینەکراوە لە عێراقدا بۆ کاتێکی نادیار دەمێننەوە".

لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی پۆڵەتیکۆی ئەمریکی، لەدوو سەرچاوەی ئیدارەی ئەمریکاوە بڵاویکردۆتەوە، چاوەڕواندەکرێت لەم هەفتەیەدا عێراق و ئەمریکا لەبارەی کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا بگەنە رێککەوتن.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەرپرسە ئەمریکییەکان كه‌ به‌ رۆژنامه‌كه‌یان راگه‌یاندووه‌:" گفتوگۆکان لەبارەی ئەو 2500 سەربازەوەیە کە ئەمریکا لە عێراق هەیەتی و لەکۆتایی ساڵی 2026 بڕیارە وڵاتەکە بەجێبهێڵن ."
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە