بەرهەمەکانی یەکەمین دیداری نیشتمانی بۆ سەرۆک جەلال تاڵەبانی بڵاودەکرێنەوە

عێراق
20:40 - 2024-09-21

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و دامەزراوەی بەحرلعلوم بەرهەمەکانی یەکەمین دیداری نیشتمانی بۆ سەرۆک جەلال تاڵەبانی بڵاودەکەنەوە
رۆژی شەممە ۲۱ی ۹ی ۲۰۲٤ له‌ رێوڕه‌سمێكدا له‌ به‌غدا ته‌واوی‌
بەرهەمەکانی یەکەمین دیداری نیشتمانی بۆ سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
رێوڕه‌سمه‌كه‌ بە ئامادەبوونی باڵیۆز، د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و د. ئیبراهیم بەحرلعلوم، سەرۆکی دامەزراوەی بەحرلعلوم و ژمارەیەکی زۆر لە نووسران و رۆشنبیران بەڕێوەچوو.
رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٤/١٠/٢٠٢٣ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و دامەزراوەی بەحرلعلوم یەکەمین دیداری نیشتمانی بۆ سەرۆک مام جەلال لە شاری نەجەف بە سەرپەرشتی باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی ئەنجامدەدات.
لە دەستپێکی دیدارەکەدا فیلمێکی دۆکیۆمینتاری لەبارەی سەردانەکانی سەرۆک مام جەلال بۆ شاری نەجەف و دانانی بەردی بناغەی مەعهەدلعەلەمەین نمایشکرا، لە فیلمەکەدا جۆش و خرۆشی دانیشتوانی نەجەف بۆ سەرۆک مام جەلال بەدەردەکەوت.
دیداری نیشتمانیی یەکەم لە سێ تەوەر پیکهاتبوو تەوەرەی یەکەم: (سەرۆک تاڵەبانی لە چاوی هاوڕێیان و هەڤاڵانیدا) کە لەم دانیشتنەدا ١٠ کەسایەتی و مامۆستای زانکۆ قسەیان کرد، تەوەری دووەم: (پێودانگە سیاسییەکانی سەرۆک تاڵەبانی و فەلسەفەی لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا)، لەم دانیشتنەدا ٧ کەسایەیی و مامۆستای زانکۆ قسەیان کرد، تەوەری سێیەم: (بایەخە ئەدەبییەکانی سەرۆک تاڵەبانی و پەیوەندییە رۆژنامەگەری و میدیاییەکانی) لەم دانیشتنەدا ٥ کەسایەیی و مامۆستای زانکۆ قسەیان کرد.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە ئەم دیدارە لە چوارچێوەی شەشهەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک مام جەلال-دا بەڕێوەچوو، شەشهەمین ساڵڕۆژی ژیانئاوایی سەرۆک مام جەلال لە شاری بەغدا دەستیپێکرد و لە شاری نەجەف کۆتایی هات.




بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە