ئەنچیلۆتى لەبەردەم ژمارەیەکى پێوانەییدایە

وەرزش
13:15 - 2024-09-24

ئەنچیلۆتى لەبەردەم ژمارەیەکى پێوانەییدایە
ئاکۆ بیبانى
کارلۆ ئەنچیلۆتى ئیتاڵى و راهێنەرى یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى لەبەردەم ژمارەیەکى نوێی شانازیدایە لە یانەى ریاڵ مەدرید!  کارلۆى ئیتاڵى یەکێک لەسەرکەوتوو ترین راهێنەرەکانى مێژووى لۆس بلانکۆس ! خاوەن بیرۆکە و ئایدیا و پلان و تەکتکیى خۆى ، شێوازو سیستەمێکى تایبەت بەخۆى هەیە ، مایەى ترس و دڵەڕاوکێیە بۆ یانەکان ، هێمن و لەسەرخۆیە ، پلان و کاردانەوەکانى بەزۆرى لە تایمى دووەمدا دەردەکەوێت ، بەکردار ئەو وتەیەیەى بەرجەستەکردوە کە تایمى دووەم تایمى راهێنەرانە ، لە یارى نێوان ریاڵ مەدرید و ئەلافێس ، ئەنچیلۆتى سەرپەرشتى یارى ژمارە 300 دەکات لە گەڵ قەڵاى مەدرید ، لەماوەى راهێنەرایەتیکردنی خۆیدا ، سەرپەرشتى چەندین یانەى گەورەى ئەوروپاى کردوە ، وەک خۆى دەلێــت ریاڵ مەدرید گەورەترینیان بووە ، کارلۆ ئەنچیلۆتى بەر لەوەى لە ساڵى 2021 ببێتە راهێنەرى یانەى شاهانە ، پێشتر و لە وەرزەکانى 2013 – 2015 سەرپەرشتى ریاڵ مەریدى کردوە ، لەوەتەى ئەو راهێنەرە سەر ماشى و برنجییە پلان دانەرى یانەى ریاڵ مەریدە ، گۆڕانکارى گەورە لەسەر دەستى روویداوە ، ریاڵ مەدریدى کردوە بە پادشاى ئەوروپا و چامپیۆنزلیگ .
کارلۆ ئەنچیلۆتى ئیتاڵى لەوەتەى بۆتە راهێنەرى یانەکە 14 جام و قەڵغانى بەدەستهێناوە ، لەسەرووى هەمویانەوە سێ نازناوى چامپیۆنزلیگ و دوو نازناوى لالیگا و دوو جامى شاو دوو سوپەرى ئیسپانى و 3 سوپەرى ئەوروپی و دوو جامى جیهانى یانەکانى بردۆتەوە .
سەرکردایەتى 217 سەرکەوتن و 43 یەکسانبوون و 39 شکستى کردوە ، بەهاوبەشى لەکەڵ مۆنۆز کەلەساڵانى 1959  - 1974 راهێنەرى ریاڵ مەدرید بووە لە 605 یاریدا سەرپەرشتى یانەکەى کردوەو ژمارەیەکى پێوانەیییە .
بردنەوەکانى کارلۆ بە رێژەى  73% بووە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP