پارتی چەپی سویدی بۆ سەرۆك بافڵ: پاڵپشتت دەبین

جیهان
22:41 - 2024-09-25

پارتی چەپی سویدی لەنامەیەكی رەسمیدا كە بۆ بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی ناردووە، رایدەگەیەنێت: "پشتیوانیتان لێدەكەین". 

 

نوشی دادگۆستار، سەرۆكی پارتی چەپی سوید و یەكبان ئالپ، ئەندامی دەستەی حیزب و بەرپرسی سیاسەتە نێودەوڵەتییەكان، لە نامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، پاڵپشتی خۆیان بۆ سەرۆكی یەكێتی، بافڵ جەلال تاڵەبانی دووپات دەكەنەوەو هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازن لەهەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستانداو دەڵێن: "پابەندبوونتان بۆ پێشخستنی بەهاكانی دیموكراسی و یەكسانی و پێشكەوتن لە هەرێمی كوردستانی عیراق بەرز دەنرخێنین."

 

لە پەیامەكەی پارتی چەپی سوید كە لەلایەن سەرۆك و لێپرسراوی سیاسەتە نێودەوڵەتییەكانەوە ئیمزاكراوەو نێردراوە، دەڵێن: "بەناوی پارتی چەپەوە گەرمترین پشتیوانی خۆمانت بۆ دووپات دەكەینەوە لەمیانەی نزیكبوونەوەتان لە هەڵبژاردنی پەرلەمان لە مانگی تشرینی یەكەم. پابەندبوونتان بۆ پێشخستنی بەهاكانی دیموكراسی و یەكسانی و پێشكەوتن لە هەرێمی كوردستانی عیراق بەرز دەنرخێنین."

 

لە پەیامەكەدا هاتووە كە ئەوان "پابەندبوونی ماندوونەناسانەی سەرۆكی یەكێتی بۆ نوێنەرایەتیكردنی دەنگی خەڵك و هەوڵدان بۆ كۆمەڵگایەكی گشتگیرتر و ئاوەدانتر لەگەڵ ئایدۆلۆژیا و هەوڵەكانیاندا یەكدەگرنەوە." و ئاماژەیان بۆ ئەوەشداوە: "لەگەڵ دەستپێكردنی ئەم گەشتە چارەنووسسازە، ئەوە لەبەرچاو بگرە كە پشتگیری پارتی چەپی سویدیت هەیە."

 

لە كۆتایی پەیامەكەدا نوسراوە: "هیوای باشترینت بۆ دەخوازین لە هەڵبژاردنەكاندا. بەهیواین ئەو سەركەوتنە بەدەست بهێنیت كە شایەنتە و هیوادارین هەوڵەكانت ببێتە هۆی ئایندەیەكی گەشاوەتر بۆ هەموو كوردستانیان."

 

 

 

دەقی پاڵپشتییەكەی سەرۆكی پارتی چەپی سوید بۆ سەرۆك بافڵ:

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە