سودانی لە وتاری نەتەوە یەکگرتووەکاندا باسی پرسی هەڵبژاردنی پارێزگای کەرکوکی کرد

جیهان
13:07 - 2024-09-27

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، دوای ئەوەی لەساڵی 2005ـەوە نەتوانرا هەڵبژاردن لە پارێزگای کەرکوک ئەنجامبدرێت، توانرا هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو لەو پارێزگایە بەڕێوەبچێت، ئێستاش لە پرۆسەی هەڵبژاردنێکی دیموکراسیدان لە هەرێمی کوردستان
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق وتاری عێراقی لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکاندا پێشکەشکرد و لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقەوە باسی لەوەكرد، "ئێمە کار لەسەر بەرەوپێشبردنی پرۆسەی دیموکراسی دەکەین لە عێراق بە تایبەتی کارمان لەسەر هەڵبژاردنی پارێزگاکان کرد".
راشیگەیاند، ماوەی چەندین ساڵە پەکخرابوو بەتایبەت هەڵبژاردنی شاری کەرکوک کە لەساڵی 2005 نەتوانرابوو بەم شێوەیە ئەنجامبدرێت و سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێنا.
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا لە پرۆسەی هەڵبژاردنێکی دیموکراسیدان لە هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەنێوان حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتە خۆجێییەکان لەژێر رۆشنایی دەستووردا و پاراستنی مافی نەتەوەکانی دیکە و دابینکردنی پێداویستییەکانیان.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە