قوتابخانەی حاجی پرشنگی شێخ رەشید لە سلێمانی کرایەوە

کوردستان
20:39 - 2024-09-28

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بە یاوەری جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێم و دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، قوتابخانەی حاجی پرشنگ شێخ رەشیدی کردەوە.

قوتابخانەی بنەڕەتی حاجی پڕشنگی شێخ رەشید لە گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی، قوتابخانەیەکی ١٨ پۆلییە و هەموو پێداویستییەکی لە هۆڵی وەرزش و تاقیگەی کۆمپیوتەر و کتێبخانە و رووبەری سەوزایی بۆ دابینکراوە.

زەوی قوتابخانەکە لەلایەن شارەوانی سلێمانی دابین کراوە و لەلایەن بنەماڵەی کۆچکردوو حاجی پرشنگی شێخ رەشید دروستکراوە. لە کاتی کردنەوەی قوتابخانەکەدا قوباد تاڵەبانی سوپاس و ستایشی بنەماڵەی حاجی پڕشنگی شێخ رەشیدی کرد کە بە دروستکردنی ئەم قوتابخانە ناوازەیە خزمەتێکی گەورەیان بە کەرتی پەرەوەردەی هەرێمی کوردستان کردووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP