له گه‌ڕه‌كی موسه‌لڵای شاری كه‌ركوك بۆمبێك له به‌رده‌م دوكانێكی دراو(منفژ) ته‌قییه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه خاوه‌ن دوكانه‌كه‌و 5 كه‌سی دیكه برینداربوون، موختاری گه‌ڕه‌كه‌كه‌ش له‌زاری كه‌سێكی نزیكی ئه‌و خاوه‌ن دوكانه ده‌ڵێت، ته‌قینه‌وه‌كه خاوه‌ن دوكانه‌كه‌ی كردووه‌ته ئامانج و پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه.
ئه‌مڕۆ سه‌عات 9 و نیوی به‌یانی 5ی ئه‌یلولی 2024 لە گەڕەکی موسەڵای شاری کەرکوک به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له به‌رده‌م دوكانێكی دراو تەقییەوەو له ئه‌نجامدا خاوه‌ن دوكانه‌كه‌و 5 هاووڵاتی دیكه‌ی شاره‌كه برینداربوون.
نەجات محەمەد موختاری گەڕەکی موسەلڵا به كه‌ناڵی كه‌ركوكی راگه‌یاند:" كه‌سێكی نزیک له خاوه‌ن دوكانه‌كه پێیراگه‌یاندووه:" ماوەیەک پێش ئێستا ئەو کەسەی لەم تەقینەوەیە کراوەتە ئامانج، كه خاوه‌نی دوكانی دراوه‌و ناوی (سایغن)ه هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە، بەڵام نازاندرێت هەڕەشەکان لەلایه‌ن چ كه‌سێكه‌وه بووه"
پۆلیسی شارەکەش دەڵێت: لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە و راستیی رووداوەکە بۆ رایگشتی ئاشکرا دەکەن.
سەرچاوەیەکش لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند:" تا ئێستا بۆیان رووننەبووەتەوە كه ئاخۆ ته‌قینه‌وه‌كه بۆمبی چێندراو بووە یاخوود نارنجۆك بووە".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی:" لێکۆڵینەوەکانیان ده‌رباره‌ی رووداوەکە دەستیپێکردووەو دواتر راستیی رووداوەکە بۆ رایگشتی ئاشکرا دەکەن."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP