وەزارەتی ناوخۆی هەرێم مۆڵەتی بە حزبەکەی عەبدوڵای حاجی مەحمود بەخشی

کوردستان
12:48 - 2024-10-19

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، مۆڵەتی بە حزبێكی نوێ بەناوی "بزووتنەوەی سۆسیالیستی كوردستانی عێراق"دا، كە لەلایەن عەبدوڵای حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرۆكایەتی دەكرێت.
بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆ، كە واژۆی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی لەسەرە، تێیدا هاتووە، "بەگوێرەی ماددەكانی (7 و 8) لە یاسای حیزبەكانی هەرێمی كوردستان و بەرەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كورستان، مۆڵەتدرا بە دامەزرانی "بزووتنەوەی سۆسیالیستی كوردستانی عێراق".
ئەو حیزبە نوێیە لەلایەن عەبدوڵای حاجی مەحمود، برای محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستانەوە، سەرۆكایەتی دەكرێت.
لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا كێشه‌ و ناکۆکیی له‌ نێوان محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سه‌رۆكی پارته‌كه‌ و عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمودی برای دروستبوو، بەهۆیەوە مەکتەبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بڕیاریدا به ‌دوورخستنه‌وه‌ی عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود، له ‌پۆستی جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامێتی پارتەکە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP